Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوون لە قیستەکانی سوودمەندانی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوو کە سوودمەندەکانیان کۆچی دواییان کردووە پەسەند دەکات

سەرۆک وەزیران وەزارەت و دامەزراوەکانی ڕاسپارد هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاداری 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجومەن ...

ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕوانە لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە

* ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ مافە ڕەواکانی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دووپات دەکاتەوە   ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی لە ڕووداوی دەستدرێژیکردن و ڕێگریکردن لە جووتیارانی ڕەسەن ...

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفی گشتیی بۆ ساڵی 2025 دەدات

ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد، کە لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتیە بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێم، تا لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوباتی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥, د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد. ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی دوایین پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە. ...

لێدوانێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا ، دەنگی لەسەر نەدرا.ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لەلایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ...