هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی ٣ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە. لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچە ...
لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی نوسینەوەی پڕۆژە یاسای پالپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح پێشوازی لە د.شاخەوان عەبدوڵلا ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەدیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا بەئامادەبونی د. شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدا ...
پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.حکومەتی ھەرێمی کو ...
پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوورییەوە (ئەکیتۆ)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. لەم بۆنەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کاریش دەکات بە پتەوترکردنی ...
پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنى جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیانى ئازیز لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییە ماندوونەناسەکان دەکەین، هیوادارین ساڵى نوێ ساڵى بەدیهاتنى هیوا و ئاواتەکان بێت. ساڵێکى قورسمان تێپەڕاند و نەهامەتى و بەڵا و مە ...
ئەنجومەنی وەزیران بە توندی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی هەولێر سەرکۆنە دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان
* ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی داوا وپێداویستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات* هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە بەرزڕاگرتنی یادی سی و چوارەمین ساڵیادی تاوانی جینۆ ...