Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت وگازی هەرێم، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی شوباتی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران،کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران، بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکر ...

شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە ھەولێر کۆنکریت و قیڕتاو دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی گوژمەی (٣٤١,٥٣٤,٠٠٠) دینار، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە پارێزگای ھەولێر وەک قۆناغی یەکەم. فەرم ...

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕوانگەی باوەڕبوونی بە دەستوری عێراقی فیدڕاڵ ساڵی ٢٠٠٥، کە لە ماددەی ١١٧دا دانیناوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی بەسەرجەم دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییەوە، و دەسەڵاتەکان دابەشکران لە نێوان دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان و هەرێمەکان و لە دەستووری عێراق جێگیرکرا کە بواری نەوت و گاز لە دەسەڵاتی ح ...

ئەنجومەنی وەزیران پرسی کۆچبەرانی هەرێم لە یۆنان و کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری هەرێم و بەغدا و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ( ئیمارات) خستەڕوو و ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زای ...

ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ بابەتی دەروازەسنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و لێخۆشبوونی گومرگی و ڕێکخستنەوەی هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییەکان دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک ئاسانکاریی و لێخۆشبوون دەکات بۆ ئەو هاووڵاتییانەی پابەندیی دارایی حکومەتیان لە ئەستۆیە هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆ ...

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا پەیوەندیی و هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بواری بەرگریی وڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و بودجە و چاودێریی داراییدا برەو پێ بدات

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا داشکاندن بە ڕێژەی %15 بۆ قەرزی کرێی کارەبا و ئاو بکات. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پ ...