Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەولێر دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ١٠ـی٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە ھەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی ڕۆلی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزەو خزمەتگوزاری کرایەوە، چارەسەرکردنی پرسە پەیوەندیدارەکان و بە ئەلیکترۆنی کردنی س ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی دەرچوانی خاوەن بڕوانامەی باڵا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی١٠ـی٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە نوێنەرانی خاوەن بڕوانامەی باڵای (ماستەر و دکتۆرا) لە ھەرچوار پارێزگای (ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە)، بەئامادەبوونی د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجامەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و ...

ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان) تاووتوێ دەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکاریی پێویستی کردووە بۆ ئەوەی لە 20ی ئەم مانگەوە، نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی هەرێم بە سەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر(تشرینی یەکەم)ی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنج ...

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسایەکی کشتوکاڵی و ڕەشنووسی بڕیارێکی تایبەت بە یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئۆکتۆبەر( تشرینی یەکەم)ی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە ...

ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

سەرۆک وەزیران: پێویستە حکومەت هەموو ئاسانکارییەک و هەماهەنگییەک بکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوول، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گ ...

ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن تاووتوێ دەکات

* ئامادەکاری پێویست دەکرێت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران، باسی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی س ...