Skip to the content
Menu

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا دەکات

رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا بۆ سەقامگیریی.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ئەیلولی ٢٠١٩ بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.