Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدا.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە هەندێک وڵات و دوای هەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا هەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەم بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن.

‎راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان‎

بەمەبەستی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کردووە.

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/23 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان). بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری دیکەش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نییە. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت، رەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.