جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه له رۆژ یه‌كشه‌ممه‌وه ٢ ئاب تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە.
گرنگترین پرۆژه و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی خۆی، پرۆژه و چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه.
ئەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/١٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدا.
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم خەرجییەکانی بەکاربردنی حکومەت بە ئه‌لکترۆنی دەکرێ
حکومەتی هەرێمی کوردستان له مانگی ته‌موزه‌وه هەموو خەرجییەکانی بەکاربردن دەکاتە دیجیتاڵی. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە و کەمکردنەوەی گەندەڵیی بە شێوەیەک کە هەموو خەرجییەکانی رۆژانەی حکومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.