ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی وئیمتیازاتەکانی دیکە کۆبووەوە.
ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و ئەم بڕیارانەی دا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٢ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێزدەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی گشتی لە هەولێر کردەوە
لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩، سێزدەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی گشتی لە هەولێر کرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا دەکات
رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا بۆ سەقامگیریی.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ئەیلولی ٢٠١٩ بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا