Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى ١١ى ئازار

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتننامەى11ى ئاداری ساڵى 1970 تێدەپەڕێت، ڕێككەوتنێکى فەرمی و یاسایی و مێژوویی کە لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمى و دەستوریدا، بۆ یەکەم جار و لە عێراق دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا نرا.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە وپێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون.

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی بودجەی هەرێم دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.