* پێویستە بەغدا مانگانە شایستە داراییەکانی هەريم بە پێی بودجە کە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە 906 ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەیە، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات. * ئەنجومەنی وەزیران، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکانی کەرکووک دەربڕی و بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرام ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی UNDP دەکات
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومونی وەزیران، پێشوازی لە تیمی هەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی ڕێکخراوی UNDPی جیهانی کرد. دیدارەکە کە بە ئامادەبوونی چەندین ئەندامی ڕێکخراوی UNDP لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان بەڕێوەچوو، تێیدا تاووتوێی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کرا لە عێراق و هەرێمی کوردستان. هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی حکومەتی هەرێم لە کارو چالاکیە ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣،د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەهرە بیڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن لە ئەرکەکەیدا سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردبوو کە هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە ئەرکەکانی دەهێنێت. لە دیدارەکەدا تاووتوێی دوا ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: بە نییەتی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەنگاومان ناوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە پرسی بودجە و کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوا سەردانەکانیان بۆ بەغدا ئەنجامدا، وێرای تێروانین و بیرو بۆچوونەکانی ئەندامانی شاند و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند “دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە ئەم د ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماڕک سترۆهـ کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا و شاندی یاوەری لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی بوو، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پیرۆزبایی کردن لە کونسوڵی نوێ لە ئەرکی نوێی دا، پشتیوانی حکومەتی هەرێم بۆ کونسوڵی نوێی ئەمەریکا دووپاتکرای ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و وەزیری داد و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون. وێرای دووپاتکردنەوە ...