Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا و ژەنەراڵ مایکل ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمەریکا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا، دوایین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادی تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی د ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی بەخێرهێنان سەردانی سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی بەخێرهێنانی بۆ هەولێری پایتەخت، سەردانی بەرێز کاردینال پاتریارک لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کرد. لەم سەردانەدا کە ئانۆ جەوهەر،وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بوو. لە دیدارەکەدا جەخت لە فەرهە ...

شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی زیاتر

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ تەممووزی ٢٠٢٣، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە شاری بەغدا، شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، درێژەیان بە کۆبوونەوەکان دا. لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوڕوونیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو. لەو میانەدا جەخت لە دابینکردن و ناردنی تەواوی ماف و ...

شاندی هەرێم درێژە بە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا دەدات

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ـی تەممووزی ٢٠٢٣، شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە بەغدا، درێژەی بە کۆبوونەوەکانی خۆی دا. لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بابەتی دارایی و بەشەبودجەی هەرێم و میزانیەى موراجەعەی مانگەکانی ڕابردوو و داهاتى نانەوتی كرا. هەروەها پرسی پارەدارکردن (تمویل)ی پێشمەرگ ...

تیمی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٣ تیمی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرپەرستی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی تەموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێنیرال پیتەر بەرپرسی جێگری فەرماندەی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کرد. وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمەریکا، لە دیدارەکەدا بە گرنگەوە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ...