Skip to the content

هەواڵەکان

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانیی جێندەری کۆبوونەوە

نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانی جێندەری ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کرد لە پێشخستنی یەکسانیی جێندەری، و هەردوولا هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوانیان دووپاتکردەوە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هیومان ڕایتس وۆچ لە لەندەن کۆبوونەوە

یاسەمین ئەحمەد و دکتۆر دیندار زێباری ئاماژەیان بە هەماهەنگیی نێوان هیومان ڕایتس وۆچ و ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرد، بە تایبەتی لە ڕووی پێدانی زانیاری و ئاسانکاریی گەیشتن بە شوێنەکان.

شاندی حکومەتی هەرێم لە لەندەن تاووتوێی پرسی ئێزیدییەکان لەگەڵ نێردە دیبلۆماتییەکان دەکات

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە د. دیندار زێباری و د. خانزاد ئەحمەد و تیمی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتیی حکوقمەتی هەرێم لە بەڕیتانیا، لە کۆنفڕانسەکە ئامادەبوون و بەشداریی چەند گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەکیان کرد.

د. دیندار زێباری پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کرد

لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر تاوانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە گەورەترین قوربانیی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بووە لە سەردەمی رژێمی بەعس تا دەگاتە تاوانەکانی داعش

شاندێکی خاچی سوور سەردانی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی کرد

تیمی خاچی سوور هاوکاری جێبەجێکردنی پلانی هەرێمین لەڕێی پێدانی ڕاوێژ بۆ بەڕێوەبردنی زیندانەکان، نەهێشتنی دیارنەمانی زۆرەملێ و بەرجەستەکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە یاسا ناوەخۆییەکاندا.