Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی پێشوازى لە کونسوڵى گشتى نوێی یۆنان لە هەرێمى کوردستان کرد

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە کونسوڵى گشتى تازەى یۆنان کرد

لە بەریتانیا سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی RUSI کۆدەبێتەوە

''هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی جەخت لەسەر حکومەتی فیدڕاڵ و لایەنە عیراقیەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ و لە ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی ووڵات بپارێزن''.

سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ نه‌دیم زەهاوى ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبووەوە

 سەفین دزەیی جەختی لەسەر ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری پەرلەمانی بەریتانیا کردەوە لە هاندانی حکومەتی ووڵاتەکەیان بۆ ئەوەی ڕۆلی کاریگەرتر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ببینن

سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم سوپاسی هاوکاری و هەوڵە بەردەوامەکانی پەرلەمانی بەریتانیای کرد بەمەبەستی کۆکردنەوەی پشتگیری زیاتر لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەرێم و بەریتانیا

سەفین دزەیی لە بەریتانیا لەگەڵ وه‌زیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا کۆبووەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی وڵاتی بەریتانیا بە گشتی و پارتی کاری بە تایبەتی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران کرد

ئامانج لەو سەدرانە هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونی هەر دوولا لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان و جەخت لەسەر هەماهەنگی دوو لایەنە بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عێراق- بەریتانیا پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات

سەفین دزەیی ئاماژەی بە هەنگاوە‌کانی حکومەتی هەرێمدا بەمەبەستی هەمەچەشن کردنی داهات و سەرچاوەکانی ئابوری هەرێم و زیاتر گه‌شه‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت و داواشی لە کۆمپانیا و سەرمایەداران کرد سەردانی هەرێمی کوردستان.

سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێوەدەوڵەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

سەفین دزەیی خواستی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەمەبەستی گەشەدان بە توانا دیبلۆماسیەکانی کادرانی هه‌رێمی کوردستان.

سه‌فین دزه‌یی لەگەڵ ستیڤن هیکی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکە باس لە بایەخى زیاتر بەهێزکردنى نوێنەرایەتییەکان و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانى ئەو وڵاتانە کرا کە نوێنەرایەتى لێیە.