پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پرسی پێكهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق تاوتوێ کرا و چەسپاندنی دیموکراسی ڕاستەقینە لە ناوچەکە جەختی لەسەر کرایەوە.
هەواڵەکان
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات
لەکۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان سەبارەت بە پرسە سیاسییە هەنووکەییەکان و، هەروەها ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە کار و چالاکییەکانی کونسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسووڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە دیدارێکدا پێشوازی لە ئۆلێگ لیڤین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد.
بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى بەریتانیا و شاندی یاوەری کرد
لە کۆبوونەوهیهکدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان ههرێمی كوردستان و بهریتانیا لە بوارى کلتوورى و پەروەردەیى و بازرگانى و ئابوورى کرا .
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری کرد
کونسوڵی گشتی یۆنان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دووبارە سەردانیکردنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باسی لە کاروچاڵاکییەکانی کونسوڵگەری گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد
بە ئامادەبوونى سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران سازکرد.
سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد
باڵیۆزی سوید لە عێراق ستایشی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی کار و چاڵاکییەکانی باڵیۆزخانە و نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێمی کوردستان.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆبووەوە
لە كۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و وەزارەتی دەرەوەی سوید کرا.
سەفین دزەیى پێشوازى لە شاندێکى دیپلۆماسی و بازرگانى کۆماری هیند کرد
ئەندامانى شاندى بازرگانى و پیشەسازی پەیوەست بوون بە کەرتەکانی تەندروستى و کشتوکاڵ و وزە و خۆراک و پیشەسازى و ئاودێرى و کەلوپەلى ناوماڵ، بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بە مەبەستى وەبەرهێنان و بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.
سەفین دزەیی لەگەڵ نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دیدارێكی ئهنجام دا
نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەر هاریکارییەک و کارئاسانیکردنیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هاوکات دوایین پڕۆژە و کاروچاڵاکییەکانی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو.