Skip to the content

هەواڵەکان

لەناو ئۆتۆمبێل.. ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی كۆریای باشوور لە هەولێر كرایەوە

لەمەڕاسیمێکى تایبەت و لەناو ئۆتۆمبێل کونسوڵگەرى گشتى کۆریا لەهەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیانى بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و چۆى کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریاو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوررستان، نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دڵگرانی خۆی دەربڕی، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

سەفین دزەیی لەگەل بەرپرسی UNOCHA کۆبوەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی 2020، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو شێری ڕیتسیما ئەندرسن بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی مرۆیی لە عیراق UNOCHA کرد.

نوێنەری حکومەت لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرکی کرد

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ یەكێتی ئەوروپا وشاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرکی کرد.

حكومەتی بەریتانیا: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پەیوەندیەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەپارێزین

کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای کردو له‌لایه‌ن جه‌یمس کلێڤه‌رلی وەزیری ده‌ره‌وه‌ و په‌ره‌پێدان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازی لێکرا.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەلەستین کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسىپەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆز نەزمى حەزورى کونسوڵى گشتى فەلەستین لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پیشوازى لە کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى هیندستان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسولى گشتى تازەى کۆمارى هیند لە هەرێمى کوردستان، سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لەسوبهاش چاندرا کین و شاندى یاوەرى کرد.

كونسوڵی تازەی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسیپەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئەرمینیا کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونىکرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.

هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە

سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز جان جامبۆن پێشوازی لە دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتیهەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

سەفین دزەیى لەگەڵ كونسوڵی گشتی هۆڵەندا کۆبووەوە

لەدیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و هانزئەکیربووم كونسوڵی گشتی تازەى هۆڵەندا لە هەرێم باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و هاوکارى هەمانگی لە بوارە جیاجیاکان لەپێناو سوودو بەرەوەندى هەردوولا کرا.