لە کۆبوونەوهیهکدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان ههرێمی كوردستان و بهریتانیا لە بوارى کلتوورى و پەروەردەیى و بازرگانى و ئابوورى کرا .
هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری کرد
کونسوڵی گشتی یۆنان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دووبارە سەردانیکردنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باسی لە کاروچاڵاکییەکانی کونسوڵگەری گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد
بە ئامادەبوونى سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران سازکرد.

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد
باڵیۆزی سوید لە عێراق ستایشی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی کار و چاڵاکییەکانی باڵیۆزخانە و نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆبووەوە
لە كۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و وەزارەتی دەرەوەی سوید کرا.

سەفین دزەیى پێشوازى لە شاندێکى دیپلۆماسی و بازرگانى کۆماری هیند کرد
ئەندامانى شاندى بازرگانى و پیشەسازی پەیوەست بوون بە کەرتەکانی تەندروستى و کشتوکاڵ و وزە و خۆراک و پیشەسازى و ئاودێرى و کەلوپەلى ناوماڵ، بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بە مەبەستى وەبەرهێنان و بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

سەفین دزەیی لەگەڵ نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دیدارێكی ئهنجام دا
نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەر هاریکارییەک و کارئاسانیکردنیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هاوکات دوایین پڕۆژە و کاروچاڵاکییەکانی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کونسوڵگەری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد
لە کۆبوونەوەیهکدا، تیشکخرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەرێمى کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى و ئابوورى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان و عێراق.

سەفین دزەیی پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کرد
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستا و بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) ، تیشکیان خستەسەر کاروچالاکی و پڕۆژەکانی پەیمانگهکە و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کۆبووەوە
بەرپرسی ڕێکخراوی سپارک سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هاوکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کرد لە پشتگیری بەردەوامیان بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەی ڕێکخراوەکەیان و پوختەیەکی لەسەر کاروچالاکییهكانیان خستەڕوو