بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ى ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بهڕێز کلیمنس زیمتنەركونسوڵی گشتی تازەى ئەڵمانیا لە هەرێمى كوردستان کۆبووەوە.
هەواڵەکان
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم سوپاسی حکومەتی کۆریا و کونسوڵگەرییان لە هەرێم دەکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەریەک لە حکومەتی کۆریای باشوور و بەڕێز چۆی کوانگ ژین کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان و ئەوانەش کە بەشداربوون بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنادا.
لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، دابان شەدەڵە وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەستبەکاربوو
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٨/٢٠٢٠، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بەڕێز دابان شەدەڵە، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگە دەستبەکاربوو.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بەشداری لە پەنێڵی (کاریگەرى ئاڵۆزییە کوشندەکان لەسەر کوردەکانى عێراق و سوریا) دەکات
ڕۆژی هەینی ١٧ی تەموزی ٢٠٢٠، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنێڵێکدا کرد لە ژێر ناونیشانی (کاریگەرى ئاڵۆزییە کوشندەکان لەسەر کوردەکانى عێراق و سوریا).