Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.

پوختەی لێدوانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ٢٠٢١/٤١١ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا، كە تێیدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێك كرد.

له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ ده‌بێت

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ رێككه‌وتی 10/3/2021 ،د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا گرینگتریرین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ خرابوونە به‌رباس و گفتو گۆی له‌سه‌ر كرابوو.

د.جوتیار عادل : قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نین

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌، له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته‌ڕوو.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020، (8) مووچەی دابەشکردووە

بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020دا، (8) مووچەی بەسەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستاندا دابەشکردووە. لەو (8) مووچەیەش حکومەتی فیدراڵ تەنیا (6) مووچەی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە.

روونكردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان

حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە سەر لەبەری دورە لە ڕاستییەوە.