له دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتییانی دابوو، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون
هەواڵەکان
حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیێنێت
بەبۆنەی ھاتنی چەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی تەمووز پشووی فەرمییە
قوباد تاڵەبانى: لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم ئیدارەى قەیرانەکانمان دا و ئێستا ئیرادەى بەهێز بۆ چاکسازى و خزمەتى زیاتر هەیە
ئەمە گفتوگۆیەکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕووى هەرێم و حکومەت بوونەوە و ئەو بەرنامە و پلانانەى کە ئێستا لە نیوەى جێبەجێکردنیاندان بۆ گەیاندنى خزمەتى زیاتر بە فەرمانبەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و چاکسازى لە کارى کارگێڕی.