Skip to the content

کار و چالاکییەکان

مەسرور بارزانى لە کۆنفڕانسى یەکڕیزى و دەستوور: ئێمه‌ ته‌نیا حكومه‌تی لایه‌نە به‌شدارەکانى حكومه‌ت نین، بەڵکو‌ حكومه‌تی هەموو هاووڵاتیانین به‌ بیروبۆچوونی جیاوازیانەوە

سەنتەری زانکۆی کوردستان ـ هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفڕاسێکی تایبەت بە ناونیشانی ''یەکڕیزی و دەستوور'' ئەنجام دا کە تیایدا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانى باڵاى حیزبەکانى کوردستان و نزیکەى ٣٠ قونسوڵیەى وڵاتانى لە هەرێمى کوردستان تێدا بەشدار بوون.

بە دروستکردنى كارگەى شەكرى بتوێن ٩٠٠٠ هەلى كار دەڕەخسێنرێت

لە درێژەى دامەزراندن و بەردەوامیدان بە پڕۆژە ستراتیژییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەم کابینەیەدا بڕیار لەسەر زیادکردنى بەرهەمى نێوخۆیی و دابینکردنى هەلى کار و کاراکردنى کەرتى تایبەت دراوە و دروستکردنى کارگەى شەکرى بتوێن لەم چوارچێوەیەدا و بە قەبارەیەکى گەورە دروست دەکرێت.

سەرۆكى حكومەت لە کردنەوەى کارگەى ئاسنى مید ستیل: خۆشحاڵم تەنیا قسەمان نەكردووە و بەڵێنەکانمان بردووەتە سەر

لە چوارچێوەى پلانى گەشەپێدانى سیستەمى بەرهەمهێنان و گۆڕینى سیستەمى بەکارهێنەرى بۆ وەبەرهێنەرى، مەسروور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەورەترین كارگەى ئاسنى لەسەر ئاستى هەرێم و عێراق کردەوە.

پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر

بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا

حکومەت ڕاپۆرتی چاکسازیی بواری باج دەنێرێتە پەرلەمان

فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

خولی یەکانگیری رۆژنامەنووسیی فەرمانگەی میدیاو زانیاری کۆتایی هات

لە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام و دوو شیفتی جیاواز، خولی یەکانگیریی کاری رۆژنامەنووسی حکومی کە بە بەشداری ئەندام و نوێنەری ڕاگەیاندنەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.