Skip to the content

کار و چالاکییەکان

بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەى کارگەى جوتیار بۆ بەرهەمى پەتاتە لە دهۆک دادەنرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی ـ پیشەسازی لە ڕۆڤیای پارێزگای دهۆک دادەنێت کە لە درێژەى هەمان ئەو پڕۆژە مەزنەى ئاسایشى خۆراکە کە لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى کرانەوە و دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە های تێکس زانیارى لەسەر حکومەت و پڕۆژەکانى دەداتە میوانان

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ١٦/٦/٢٠٢١ى زایینى، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، پێشانگەى (HITEX EXHIBITION) کرایەوە کە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیایە، پێداگرى لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە هەرێمی و عیراق دەکاتەوە.

گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: کەس موزایدە نەکات چونکە کەس لە حکومەت بۆ خەڵک دڵسۆزتر نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ١٦ى حوزەیرانى ٢٠٢١ى زایینى، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئەنجام درا و چەندین بڕیار و زانیارى نوێ لەسەر بودجە و مووچە و بەنزین و پاراستنى سنوورەکان بڵاو کرایەوە.

د.کاروان

پسپۆڕێکى ئاسایش و ئابوورى ئاو: پڕۆژەى بەنداوەکانى حکومەتى هەرێم كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوودی ئابووری، ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین

لەم چەند ساڵەى ڕابردوو بارانبارین کەمى کردووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئاوى سەر زەوی کەم ببێتەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى دروستکردنى نۆ بەنداوى داوە.

پڕۆژەى ١٠٠ مەترى سلێمانى.. پڕۆژەیەکى ستراتیژى لە خزمەت هاووڵاتیانى پارێزگاکە

ڕێکەوتى ١١/٧/٢٠٢٠ى زایینى به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئۆتۆبانی بابان لە شارى سلێمانى لە لایەن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە دانرا.

عەلوەى هاوچەرخى هەولێر، گۆڕینى ستراتیژیەتى ئاسایشى خۆراک لە پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان

عەلوەیەکى هاوچەرخى هەولێر لەسەر ٥٠٠ دۆنم زەوی و بە گوژمەى ١٢٠ ملیۆن دۆلار کرایەوە کە بە تەواوبوونى پێنج هەزار هەلى کار بە شێوەى ڕاستەوخۆ و نزیکەى ٥٠ هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت بۆ هاووڵاتیانى پیشە جیاوازەکانی شارەکە.

٦٥ فەرمانبەر بەشدارى خوولێکى فەرمانگەى میدیا و زانیاری بوون

فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە دوو ڕۆژدا، خوولێکى تایبەتى لەسەر سیستەمى " IU ـ تازەکردنەوەى زانیارییەکان" بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوە برد.

میدیا و زانیارى خولێکى تایبەتى میدیایی جێبەجێ کرد

فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە درێژەى کار و چالاکییەکانى خۆی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خوولێکى تایبەتى بۆ شەش وەزارەت و دەستە بەڕێوە برد.

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: ئێمە سوورین لەسەر گەڕاندنەوەى داهاتى خاڵە سنوورییەکان بۆ خەزێنەى حکومەت

حەفتەى ئایندە پڕۆژەى بودجەکە دەگاتە ئەنجوومەنى وەزیران و بە پێى ئەو داهاتەى کە حکومەت هەیەتى دادەڕێژرێت

پڕۆژەى پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد: خزمەتگوزارى، هەلى کار، بەرژەوەندیى ئابوورى

مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی پڕۆژەى پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد باسى لەوە کرد کە "به‌ توانای به‌رده‌ست پرۆژە‌ی خزمه‌تگوزاریی ده‌گه‌یه‌نینه‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان" و چەندین پڕۆژەش لە پلانەى حکومەتە بۆ دەڤەرەکە و ئێستا پردەکەش ٣٥% تەواو بووە.