سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم و کارکردن بە بەردەوامی لەم بارەوە، کەچی حکومەت لایەنەکانی دیکەی خزمەتگوزاری فەرامۆش نەکردووە و لە سەروبەندی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمیش دەست بە جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک کرا کە یەکێك لەو پرۆژانەش ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزانە لەو شارە، کە لەگەڵ تەواوبوونی جگە لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغییەکی زۆری شەقامەکان، ڕێگەی تێپەڕبوونی بەنێو شاردا لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ١٠ خولەک کەم کردووەتەوە.
کار و چالاکییەکان
وه‌زیری كاره‌با: دوای كردنەوەی وێستگه‌ی ١٣٢ كه‌ی.ڤییەکە سێ وێستگه‌ی تریش هەر لە هه‌ولێر جێبه‌جێ دەکرێن
رۆژی ١٦/٨/٢٠٢١ و له ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر لە مەراسیمێكدا وێستگه‌ی كاره‌بای (١٣٢) كه‌ی.ڤی نیشتمان له ناو بازاڕی هه‌ولێر كرایه‌وه، كه له لایه‌ن كۆمپانیای زاگرۆس به گوژمه‌ی ١٣ ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٨١٢ دۆلار جێبه‌جێ كرا.
بەڕێوەبەرى چاودێرى و وردبینى و پشکنینی باجەکان: باج زیاد نەکراوە بەڵکو ڕێک خراوەتەوە تا دوور بین لە هەڵاوسان و کورتهێنانى بودجە و خزمەتگوزارى زیاتر بکەین
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا بڕیارى لەسەر ڕێکخستنەوەى باج لە هەرێم دا و لەسەر ئەم بنەمایە بلەڕێوەبەرایەتى گشتیی باجەکان چالاک‌تر بووەوە، ئابوری‌ناسان پێیان وایە کە باج کۆڵەگەیەکى سەرەکى و بنەڕەتى گەشەى ئابوورى و بنیاتنانى ژێرخان و زیاترکردنى خزمەتگوزارییەکان و ڕێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخ و هەڵاوسان و کورتهێنانى بووجە، بەو مەرجەى کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشە و هاووڵاتیان پێوەى پابەند بن.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه و چاكسازیمان ئه‌نجام داوه
له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له هه‌موو وهزرهتهكان ده‌گرێته‌وه.