لەم چەند ساڵەى ڕابردوو بارانبارین کەمى کردووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئاوى سەر زەوی کەم ببێتەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى دروستکردنى نۆ بەنداوى داوە.
هەواڵەکان
پڕۆژەى ١٠٠ مەترى سلێمانى.. پڕۆژەیەکى ستراتیژى لە خزمەت هاووڵاتیانى پارێزگاکە
ڕێکەوتى ١١/٧/٢٠٢٠ى زایینى بهردی بناغهی پڕۆژهی شهقامی ١٠٠ مهتری كه ناسراوه به ئۆتۆبانی بابان لە شارى سلێمانى لە لایەن مهسرور بارزانی سهرۆكى حکومەت و قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە دانرا.
عەلوەى هاوچەرخى هەولێر، گۆڕینى ستراتیژیەتى ئاسایشى خۆراک لە پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان
عەلوەیەکى هاوچەرخى هەولێر لەسەر ٥٠٠ دۆنم زەوی و بە گوژمەى ١٢٠ ملیۆن دۆلار کرایەوە کە بە تەواوبوونى پێنج هەزار هەلى کار بە شێوەى ڕاستەوخۆ و نزیکەى ٥٠ هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت بۆ هاووڵاتیانى پیشە جیاوازەکانی شارەکە.
٦٥ فەرمانبەر بەشدارى خوولێکى فەرمانگەى میدیا و زانیاری بوون
فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە دوو ڕۆژدا، خوولێکى تایبەتى لەسەر سیستەمى " IU ـ تازەکردنەوەى زانیارییەکان" بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوە برد.
میدیا و زانیارى خولێکى تایبەتى میدیایی جێبەجێ کرد
فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە درێژەى کار و چالاکییەکانى خۆی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خوولێکى تایبەتى بۆ شەش وەزارەت و دەستە بەڕێوە برد.
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: ئێمە سوورین لەسەر گەڕاندنەوەى داهاتى خاڵە سنوورییەکان بۆ خەزێنەى حکومەت
حەفتەى ئایندە پڕۆژەى بودجەکە دەگاتە ئەنجوومەنى وەزیران و بە پێى ئەو داهاتەى کە حکومەت هەیەتى دادەڕێژرێت
پڕۆژەى پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد: خزمەتگوزارى، هەلى کار، بەرژەوەندیى ئابوورى
مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی پڕۆژەى پردی دەربەندی ڕانیە ـ بنگرد باسى لەوە کرد کە "به توانای بهردهست پرۆژەی خزمهتگوزاریی دهگهیهنینه ههموو شار و شارۆچكهكانی كوردستان" و چەندین پڕۆژەش لە پلانەى حکومەتە بۆ دەڤەرەکە و ئێستا پردەکەش ٣٥% تەواو بووە.
مەسرور بارزانى لە کۆنفڕانسى یەکڕیزى و دەستوور: ئێمه تهنیا حكومهتی لایهنە بهشدارەکانى حكومهت نین، بەڵکو حكومهتی هەموو هاووڵاتیانین به بیروبۆچوونی جیاوازیانەوە
سەنتەری زانکۆی کوردستان ـ هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفڕاسێکی تایبەت بە ناونیشانی ''یەکڕیزی و دەستوور'' ئەنجام دا کە تیایدا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانى باڵاى حیزبەکانى کوردستان و نزیکەى ٣٠ قونسوڵیەى وڵاتانى لە هەرێمى کوردستان تێدا بەشدار بوون.
بە دروستکردنى كارگەى شەكرى بتوێن ٩٠٠٠ هەلى كار دەڕەخسێنرێت
لە درێژەى دامەزراندن و بەردەوامیدان بە پڕۆژە ستراتیژییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەم کابینەیەدا بڕیار لەسەر زیادکردنى بەرهەمى نێوخۆیی و دابینکردنى هەلى کار و کاراکردنى کەرتى تایبەت دراوە و دروستکردنى کارگەى شەکرى بتوێن لەم چوارچێوەیەدا و بە قەبارەیەکى گەورە دروست دەکرێت.
سەرۆكى حكومەت لە کردنەوەى کارگەى ئاسنى مید ستیل: خۆشحاڵم تەنیا قسەمان نەكردووە و بەڵێنەکانمان بردووەتە سەر
لە چوارچێوەى پلانى گەشەپێدانى سیستەمى بەرهەمهێنان و گۆڕینى سیستەمى بەکارهێنەرى بۆ وەبەرهێنەرى، مەسروور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەورەترین كارگەى ئاسنى لەسەر ئاستى هەرێم و عێراق کردەوە.