قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە د. ستاڤرۆس کیریمیس، كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنانیان تاوتوێ كرد.
قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگاری دهۆك: بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری دهۆكەوە پێشوازی لێكرا و لەبارەی خزمەتگوزارییەكان و كێشەكانی پارێزگاكە گفتوگۆیان كرد.
قوباد تاڵەبانی: مەبەستی سەرەکی ئێمە لە دروستکردنی حکومەتی ئەلەکترۆنی لە بنەڕەتدا دروستکردنی حکومڕانییەکی رەشید و شەفاف و کارا و سەردەمیانەیە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە وتارێکدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی تەکنەلۆژیای هایتێکس سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی سیستمی بایۆمەتری رایگەیاند لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا 475 هەزار ژمارەی بێهاوتای کەسیی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی زانکۆی کاسۆلیکی بەسەر کردەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی زانکۆی کاسۆلیکی کرد لە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆکە و ژمارەیەک لە خوێندکاران گفتوگۆی کرد.
قوباد تاڵەبانی: كار لەسەر بەھێزكردنی كەرتی تایبەت و شەفافتركردنی پرۆسەی كۆكردنەوەی داھاتەكان دەكەین
جێگری سەرۆک وەزیران بە بەڕێوبەری گومرگەكانی ڕاگەیاند، دەبێت كار لەسەر چالاكتركردن و ڕێكخستنی جوڵەی بازرگانی بكەن بە مەبەستی زیادكردن و ھەمەجۆركردنی داھات.
قوباد تاڵەبانی ژمارەیەك دامەزراوەی تەندروستی لە سلێمانی بەسەركردەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك خزمەتگوزاری تەندروستی لە شاری سلێمانی بەیاوەری وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كردەوە.