قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان بۆ ئەنجومەنەکان و ئیدارە خۆجێیەکان شۆڕدەبێتەوە.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لە سلێمانی کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەو لیژنەیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی لە سنووری شارەوانی سلێمانی پێکیهێناوە کۆبووەوە و تاوتوێی دانانی میکانیزمیان کرد بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆییەکان.

قوباد تاڵەبانى فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەسەركردەوە
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کرد و لەلایەن وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەوە پێشوازى لێکرا.

قوباد تاڵهبانی: نههێشتنی ڕۆتین له پێشەوەی گرنگیدانی پرۆژهی خزمهته
قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆك وهزیران، لە میانی كۆبوونهوهی لەگەڵ لهگهڵ ئهندامانی پرۆژهی خزمهت ئهمڕۆ دووشهممه 7ی حوزەیران (یونیۆی) ى 2021، ڕایگهیاند نههێشتنی ڕۆتین له ئهولهویهتی كارهكانی پرۆژهی خزمهته.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی جۆرجیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە زازا کاندیلاک باڵیۆزی نوێی جۆرجیا لە عێراق و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی جۆرجیایان تاوتوێ کرد.

قوباد تاڵەبانی: ئامانجی حکومەت ئەوەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە گازی سروشتی ببەستێت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە ڕێوڕەسمێکدا لە قەزای کۆیە کە بە بۆنەی دابینکردنی 10 گۆڕەر بۆ 10 وێستگەی کارەبا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوی پشت بە گازی سروشتی ببەستێت.