Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان پەرەپێدانی وەرزشی تاوتوێ کرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و رێکخستنەوەی کەرتی وەرزشی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی روسیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق و شاندی یاوەری و ، پێکەوە تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیایان کرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەئامادەبوونی بریكاری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و لەبارەی باشتركردنی پێشكە‌شكردنی خزمەتگوزارییەكان و كێشە‌و كە‌موكوڕییە‌كان گفتوگۆیان كرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران چاوی كەوت بە خاتوو پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و، پێكەوە ژمارەیەك پرسی جێگە بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جەیمس تۆرنتن کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.

قوباد تاڵەبانی لە‌كۆیە: چاوە‌ڕێین حكومە‌تی عێراق بڕیارە‌كە‌ی بۆ ڕەوانەكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم جێبە‌جێ بكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قایمقام وبە‌ڕێوبە‌ری فە‌رمانگە‌كان و بەڕێوەبەری ناحیەكانی قەزای كۆیە كۆبووەوە و جەختیكردەوە؛ پێویستە نمونەیەكی جوانی حوكمڕانی پێشكەش بكەن و خزمەتكردنی هاوڵاتیان بكەن بە ئەولەوییەتی كاری خۆیان.