جێگری سەرۆکی سەرۆک وەزیران لەمیانەی بەشداریكردنی لە "دیداری ئاشتی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ئەمڕۆ (١٩ تشرینی دووەمی ٢٠١٩) باسی لەوەکرد پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لەنێوان سەقامگیری و حوکمڕانی و ئیدارەدانی باش، چونکە وڵاتێک حکومڕانییەکی باش و خزمەتگوزاری باشی نەبێت، ئەوا دووچاری ناڕەزایی و ناسەقامگیری دەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ھەمەجۆركردنی سەرچاوەی داھات تاوتوێ كرد
ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەھەولێر، پێشوازی كرد لەئەریک ستراتینگ باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق وکۆنسوڵی گشتی هۆڵندا لە ھەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكانی هەرێم بەردەوام دەبن
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٦ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا كەمال محەمەد ساڵح، پێشوازیكرد لە وەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كە لە بوارەكانی ووزە و تەكنەلۆژیای زانیاری و كەرتەكانی تر كاردەكەن و جەختی لەوەكردەوە کە حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ باشتركردنی ژینگەی كار بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لەپێناو ئاسانكاریكردنی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لەھەرێم.
قوباد تاڵەبانی: هاوڵاتیان مافی خۆیانە داوای خزمەتگوزاری بكەن
ئەمڕۆ ٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەھەولێر، پێشوازیی كرد لە د. ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی ھاوڕێی، لەدیدارەكەدا وێڕایی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا، تاوتوێی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بارودۆخی ئێستای عێراق و رۆژئاڤا-ش كرا.
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا تاوتوێی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا کرد
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لە هەولێر بەڕێوەچوو و باڵیۆزی بەریتانیا بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئهركه فهرمییهكانی له عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی كرد، ئەویش لەلای خۆیەوە ڕەوشی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی شیكردەوە و باسی لەوە کرد لە ئێستادا زەمینەیەکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە وەزارەتی پێـشمەرگەدا بەوپێیەی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت ئامادەیی باشیان هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆسەیە.
قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان إيف لو دريان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و شاندى ياوەری كرد كە بەسەردانێك گەشتنە هەرێمی كوردستان و بڕیارە بەشداریی كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی فەرەنساو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بکات.