لەچوارچێوەی كۆبوونەوە و ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ ٨ی ئادار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی دكتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەکارییەکانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی كرد.

قوباد تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی كرد
رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی كرد و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروباری پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدارەكانی وەزارەتەوە پێشوازی لێ كرا.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی دوشەممە ٢ ئاداری ٢٠٢٠ لە هەولێر پێشوازیی لە باڵیۆزی ئۆسترالیا جوانا لاوندز كرد.

قوباد تاڵەبانی و کۆنسوڵی چین تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان كرد
رۆژی ٢٧ شوباتی ٢٠٢٠ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی كونسوڵخانەی گشتی كۆماری چین ـ ی كرد و هاوسۆزی حكومەت و گەلی كوردستانی بە حكومەت و گەلی چین گەیاند لەرێگای كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتەوە لەهەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی كەنەدا كۆمەڵێك پرسی هاوبەشیان تاوتوێ كرد
رۆژی چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق، ئۆلریک شانۆن و وەفدی هاورێی كرد.

قوباد تاڵەبانی و شاندێكی ئەمەریكا چاكسازییەكانی پێشمەرگەیان تاوتوێ كرد
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی رۆڵی ئەمەریكا وھێزە ھاوپەیمانەكانی كرد لەبەرامبەر ھەماھەنگییان لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە.