ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی بەردی بناخەی کارگەی چیمەنتۆ و وێستگەی کارەبای دابین- لە بناری چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دانا .سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لایهنه پهیوهندارهكانی حکومەتی هەرێم ڕادهسپێرم، ئاسانكاری زیاتر بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی بکەن و هەر ئاستەنگ و لەمپەرێکیش هەبێت پێویستە لابدرێت . ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له شاندێكى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
ئهمڕۆ چوارشهممە 6/21 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵای نهتهوه يهكگرتووهكان (UN )به سهرۆكايهتيى عهبدوڵڵا دهردهرى، ياريدهردهرى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان و بهڕێوهبهرى ههرێميى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) تایبەت بە وڵاتانى عهرهبى كرد.له دیدارەکەدا ياريدهردهرى سكرتێرى گشتيى نهتهوه ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دەینا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، سڵاو و ڕێزی وەزیری بەرگری ئەمەریکای بە سەرۆکی حکومەت ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا .سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 6/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنکەرە ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی تورکیا خواست . لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو ، بارو ...
سەرۆکی حکومەت: هەوڵی چڕ و پڕمان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەرەو بازاڕێکی خاوەن سیستەمێکی بانکیی باوەڕپێکراو بگۆڕدرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6/19 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ناساندنی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان Invest Kurdistan بەڕێوەدەچێت . لە ڕێورەسمەکەدا کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخرابوو ، ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و کونسول و دیپلومات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوو ...