ئەمڕۆ چوارشەممە 2/7، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له یاشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانل ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له كونسولى گشتیی نوێى بهريتانيا دەکات
ئهمڕۆ سێشەممە 2/6، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد. سهرۆكی حکومەت پيرۆزباييى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی کرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە. كونسوڵى گشتيى بهريتانيا، سوپاسی هاریکاری و ها ...
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/1 , بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو. لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، سەرۆکی حکومەت تاجەگوڵینەی لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر دانا.ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق کرد
ئهمڕۆ چوارشهممه 1/31، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق كرد.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.باڵیۆزی نەرویج نیگەرانی بەرانبەر هێرشی ئەم دواییەی سەر هەولێر دەربڕی و هاوخەمیى خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ...
سەرۆکی حکومەت: هەرێمی كوردستان هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامی بووە و خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێم ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیان وایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دەهێنێت. خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە کە بە پیلان و ستەمکاری بشکێن، بەڵکوو ورەمان بەهێزتر دەبێت و لە ئەنجامدا، تەنیا شکست و ڕووڕەشی بۆ دوژمن وخائینا ...