بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاڕاستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم،هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێن ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێزان نەوزاد هادی و بارزان هادی قەساب بۆ کۆچی دواییی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت
ئهمڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له تۆبياس ليندنهر، وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا پێ گەیشت. وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵ ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالیى باشوور کۆبووەوە.جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی ک ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان تاوتوێ کرا.هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە.تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کرد و گوتی "هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق و قب ...