Skip to the content

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکاتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە حکومەت بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان. لە توێتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت:''لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى د ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11/22، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا. تەوەرێکی کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییە ...

سەرۆکی حکومەت: هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چیتر دوا نەخرێت

* ئێمە دژی شەڕین و نابێت چەک بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان بەکاربهێندرێت* هاووڵاتی سەنتەری بایەخپێدانی حکومەتە ئەمڕۆ سێشەممە 11/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا بە زمانی ئینگلیزی، باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمی و جیهانی کرد و وەڵامی پرسیاری ئامادەب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 11/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا. سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە پێناو م ...

سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی MEPS: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق مایەی نیگەرانین

* پێویستە ئێمە نەک تەنیا سەرکۆنەی شەڕ و توندوتیژییەکان بکەین، بەڵکو چارەسەریش بۆ کێشە هەڵواسراوەکان و ناکۆکییەکان بدۆزینەوە. * ئەگەر بڕیارە تاکلایەنەکان بەردەوامبن و دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن یەک گرووپەوە کۆنترۆڵ بکرێن، هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە. ئەمرۆ دووشەممە 11/20، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ک ...