Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ی خاڵی . سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 
لە بەرامبەردا ، وەزی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی پەیوە ...

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ب خەم و کۆڤان و دله‌كێ خه‌مگين، مە پەیاما ماڵئاڤاهییا خەباتکەرێ بەرنیاس و قه‌هره‌مان و تێكۆشه‌رێ كوردستانێ و پێشمەرگە ل هەردوو شۆرەشین ئەیلوول و گوڵانێ و هەڵگرێ مێدالا بارزانیێ نەمر، خودێ ژێ ڕازی مستەفا ئامێدی بهیست. بەهی و سەرەخۆشیێ ل خۆ و ماڵباتا خودێ ژێ رازی و خەلکێ بادینان و کوردستانێ بگشتی دکەین.خودێ مەزن جانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب دەتە مە و کەسوکار و هەڤ ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ

بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت .یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گ ...