Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ‌9/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد. له کۆبوونەوەکەدا کە مارک سترۆ کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا تاوتوێ کرا .تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بو ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان

لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیيەکان ئاشکرا بکرێن.سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەر ...

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردنى مووچەی هاووڵاتیان. سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیيانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکوومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا. سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبوون بەس ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهات ...