Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خێزان و بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی کرد . سەرۆکی حکومەت، ستایشی قوربانیدان و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکرد ...

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: بەهۆی چاکسازییەوە توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە دوا پانێلی ديداری ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە( MERI - مێری)كرد بەناوونیشانی :( حكومەتی هەرێم روو بەرەو ئایندە: ستراتیژەكان، بەربەست و دەرفەتەكان). سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ چاكسازیكردن سه‌ر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەرى ٢٠٢١مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا . هەردوولا جەختیان لە برە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی ئ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی ه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد .لە دیدارەکەدا کە سوبهاش کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لەهەولێر ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەند ...