Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا

مەسرور بارزانی : • عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی وئاشتەوایی هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی شارۆچکەی عەنکاوەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە عەنکاوە بکرێت بە قەزا. سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند کە عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ ب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید کرد کە پێکهاتبوو لە هاکان سڤنلینگ و یاسمین بۆسیۆ.لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کرا. ڕەوشی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیی جێبەجێکر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا. کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە ڕێز و پێزانی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا. سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابین ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان و بابە شێخ ، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس کرد .لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییان دووپاتکردەوە کە وەک هەمیشە، پشتیوان و داکۆکیکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. جەختیشی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.عەبدولڵەتیف ئەحمەد دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەبدوڵلەتیف ئەحمەد کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی ک ...