بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم . هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال
ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت ، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد ، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپووركرد ، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لە ناوبرد. لەم یادە پڕ ناسۆرەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە.
پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان ب هەلکەفتا هاتنەڤا سەرساڵا ئۆلی یا ئێزیدییان
ب هەلکەفتا جەژنا سەرساڵا ئۆلی یا ئێزیدییان، پیرۆزباهییەکا گەرم ل خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانی دکەم. هیڤیدارم ساڵا نوی، ساڵا شادی و بەختەوەریێ و ب داوی هاتنا دەردەسەری و نەخۆشییان بیت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .
پەیامی سەرۆکی حکومەت دەربارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش
له دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچهڵكردهوه، كه له سوریاوه پیلانەکە ڕێکخراوه و ئاراستەکراوه.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.