بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵیەکان، بێگەرد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری تایبەتی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا و نوێنەری یەکێتی جوتیاران و تیمی پەیوەندیداری وەزارەت
هەواڵەکان
سیمینارێک بۆ ناساندنی پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوە چوو
لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، لەلایەن کۆمپانیای (Great Gate ) سیمینارێک دەربارەی ناساندنی پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو ،بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشكهش كرا
باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ ههڵگیرا
لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ، ئهم بڕیارهش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردنه له بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە نێوان وەبەرهێنەران و کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتی فەرنسا و هەرێمی کوردستان ساز دهكرێت
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی گرووپی کۆنفیدراسیۆنی بازرگانی فەرەنسا ،کە گەورەترین گرووپی خاوەنکارن لە فەرەنسا سەربەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد
لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی بڕی پێدانی کارەبا بە جوتیاران زیاد کرا
لە پێناو پاراستنی دانەوێڵە و بەروبوومی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی پێدانی کارەبا بە جوتیاران زیاد دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هۆڵەندا دەکات
گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و دواین بەرەو پێشچوونەکانی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان
بڕیاردرا بە داڕشتنی ڕۆژنامەیەکی کشتوکاڵی یەکگرتوو لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق
لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەفدێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی داڕشتنی ڕۆژنامەیەکی کشتوکاڵی یەکگرتوو لهگهڵ بهرپرسانی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق كۆبوونهوه
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تاوتوێی پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان دەکات
بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی (UNDP) ئەمریکی بەڕێوەچوو
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جایکای یابانی واژۆکرا
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی گرنگی واژۆکرد لەگەڵ ڕێکخراوی جایکای یابانی .