بە ئامادەبونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، سیمینارێک دەربارەی گرنگی هەبوونی یاسای ئاو لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن شوان جاف شارەزا لە بواری ئاو و ژینگە بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێڕییەکان، دابەزێنرا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری وکارگێڕییەکانی دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
کێشەی گرانبوونی نرخی نان و ئارد تاوتوێ کرا
بڕیاردرا لە داهاتوودا بابەتە گرنگ و پەیوەندیدارەکان پێکەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت و گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت بۆ چارەسەری خێرا بۆ گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و بەرزبوونەوەی نرخی نان لە هەرێمی کوردستان
بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار کرد
وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و دەستەی گەشت و گوزار، کاری هاوبەش و هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاتر دهكهن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی
وهزارهتی كشتوكاڵ، هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و ڕێنمایی کشتوکاڵی تاوتوێ دهكات
ڕۆژی سێ شەمە 2021/8/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبوونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجوومەنی راوێژکاری ئەنجام درا.
وەزارتی کشتوکاڵ، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک، داوای لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین دەکات
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوسراوی ژمارە (5618) لە 15/8/2021کە ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابووری کراوە، پێشنیاری لابردنی باج دەکات لەسەر صویا و پرۆتین دهكات کە لە ئامادەکردنی ئالیک بەکاردێت
بۆ دروستکردنی (٩) بەنداو، دوو کۆمپانیای تورکی سیمینارێکیان پێشکەش کرد
هەردوو کۆمپانیای (بیرلیک و هایدرۆ دیزاین) ی تورکی، هاوشان لهگهڵ زیاتر لە (60) کۆمپانیای نێوخۆی و جیهانی، بۆ دروستکردنی( 9 )بەنداوە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان داخوازیی و پڕۆپۆزەڵی خۆیان پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو كردووه
(100 هەزار) نەمام بۆ سەوزکردنی شۆستە و شەقامەکانی سلێمانی دابین دەکرێت
وهزارهتی كشتوكاڵ، (100 سەد هەزار) نەمام لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی شاری سلێمانی دابین دهكات
بڕیار لەسەر کلێشەیەکی یەکگرتوی بڕوانامەی تەندروستی رووەکی درا
بە سەرپەرشتی راوێژکاری وەزارەت بەڕێزان ب.گشتی پلاندانان و ب. گشتی باخداری و دارستان و پاوان و سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی و لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەک لە ئاستی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبونەوەیەکی هونەری گرنگ ئەنجام درا.