Skip to the content

هەواڵەکان

بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران ،بریاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری دەکەن لە شانزەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئێران

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی دەکەن

ئاسایشی خۆراک و ساغکردنەوە و بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت پێشوازیی کرد لە د.میثاق بریکاری وەزیر و د.هادی بەڕێوەبەری گشتیی بە بازاڕکردن لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق

له‌ سلێمانی وۆرک شۆپێک دەربارەی کارایی و پاراستنی ئاو به‌ڕێوه‌ چوو

لە هۆڵی ڕێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی وۆرك شۆپێک بەڕێوە چوو لە لایەن ڕێکخراوی ئیکۆکۆنسڵتی هۆڵەندیەوە دەربارەی ( کارایی ئاو و پاراستنی لەڕێگەی بەکارھێنانی تەکنیکە داهێنەرەکانی ئاودێری و دڵۆپاندن).

کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری لە هەڵەبجە بەڕێوه‌چوو


 برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی و بە باڕازکردن و بانگهێشتکردنی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری بۆ پاڵپشتی جوتیاران و  بەگەڕخستنی کارگەی پیشەسازی کشتوکاڵی، ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ بوون كه‌ له‌ کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری لە پارێزگای هەڵەبجە خرانه‌ به‌رباس

بێگەرد تاڵەبانی، پشتیوانیی لە کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەی ڕۆنی سۆیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

 تیمی کۆمپانیای دەلتای بەرازیلی ده‌یانه‌وێت کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڕۆنی سۆیا و چاندنی سۆیا و کارگەیەکی دروستکردنی دەرمانی ڤێتێرنەری و پیشەسازی گۆشت، له‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ گەورەترین دامەزراوەی بواری گەشەپێدانی دارایی کۆبۆوە


به‌ مه‌به‌ستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی سیستەمی بانکی و گەشەپێدانی دارایی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌گه‌ڵ شاندێکی ڕێکخراوی IFC كۆبۆوه‌

ئامادەکردنی ڕێنمایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان تاوتوێ كرا

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش  بۆ تاوتوێکردن و داڕشتنی ڕێنماییەکی گونجاو دەربارەی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بەڕێوە چوو

لە پارێزگای سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی، سەردانی کارگەی چپسی لیزی کرد

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، کارگەی چپسی لیزی  لەناوچەی بازیان بەسەرکردەوە .

لە هەڵەبجە پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نم بۆ دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو ئەنجام درا

بە‌ مە‌بە‌ستی دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو،بە‌شی بە‌رھە‌مھێنان و پە‌سە‌ندكردنی بنە‌تۆو لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌،  ھە‌ڵمە‌تی پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نمیان بۆ گە‌نمی جووتیاران ئەنجامدا.