Skip to the content

هەواڵەکان

ئیڤێنتێکی ھاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ، 2022/10/4 وەزیری کتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەدیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لەکۆنسولی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی گرینگ بەکەرتی کشتوکاڵ و ئاو دێری تاوتوێکران.

لە کۆنفرانسێکدا توێژینەوە و چارەسەرەکانی بواری کشتوکاڵی و ژینگە خرانەڕوو

لە شاری سلێمانی، بێگەرد تاڵەبانی، لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق، دەربارەی پێشبینییەکان و مەترسییەکانی ئاو بەشداربوو.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هەماهەنگیی زیاتر دەکەن

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافی هەردوو وەزارەت، لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

٦٤١ جووتیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە پێدانی زەویی نیشتەجێبوون قەرەبووکرانەوە

دوابەدوای بەداواداچوون و پاڵپشتیکردنی کێشە و داواکارییەکانی جووتیارانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و ئاراستەکردنی دەقی داواکارییەکانیان بۆ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، کێشەکەیان چارەسەرکرا.

بێگەرد تاڵەبانی لە دەربەندیخان بەنداوی دێوانە و بەنداوی دەربەندیخان و ویرێک بەسەردەکاتەوە

دوای نیوەرۆی 2022/9/29 بێگەرد تاڵەبانی بەیاوەری بەڕێز کاک سلێمان قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی ، بەنداوی (دێوانە)یان  بەسەرکردەوە ، کە خۆشەبەختانە ئێستا لەقۆناغی تەواوبوندایە و ئەمساڵ ئامادەیە بۆگڵدانەوەی ئاو

بەگوژمەى دووملیار و ١٩١ملیۆن دینار بەردی بناغەی سێ پۆند لە ئیدارەی گەرمیان دانران

بێگەرد تاڵەبانی بەیاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت، سەردانێکی مەیدانیی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی ئیداری لە دیوانی ئیدارە پێشوازی لێ کرا.

وەزیری کشتوکاڵ بە شێوەی مەیدانی سەردانی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی سلێمانی کرد

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی پەیوەندیداری وەزارەت و ستافی نووسینگەی وەزارەت، لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی سەر بە وەزارەت کۆبۆوە.

پڕۆژەی باخی خورما لە گەرمیان گرنگیی زیاتری پێدەدرێت

وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سنووری ئیدارەی گەرمیانیان بەسەرکردەوە.

تاووتوێی کێشە و داواکارییەکانی جووتیارانی ناحیەی قوشتەپە کرا

ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی ئەرک و دەوامی ڕۆژانەیدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە ژمارەیەک جووتیاری سنووری ناحیەی قوشتەپەی دەشتی هەولێر کرد.

جووتیاران و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری بەم ڕێکارانە دەتوانن قەرزی کشتوکاڵی وەرگرن

دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشت لەگەڵ بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتیی پڕۆژەکانی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، وەزارەتی کشتوکاڵ چەند ڕێکاریکی بڵاوکردەوە.