Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێم: بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌ خۆڕسكه‌كانی هه‌رێم كارێكی دوژمنكارانه‌یه‌

سەرەڕاى بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک دژ بە بڕینەوەى دارستانە خۆڕسکەکانى هەرێمى کوردستان، یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقى فیدراڵ و هەرێم واژوو کرا بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان و هەماهەنگی زیاتر.

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق پرۆژه‌ كشتوكاڵییەکانی‌ سلێمانی به‌سه‌ر کردەوە

محەمەد کەریم ئەلخفاجی به‌ یاوه‌ریی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، پرۆژەی سەربڕخانەی مریشکی پیرەمەگروون و خانووە پلاستیکییەکانی سەوزە و میوە و کارگەی ئالیکی بازیان و پەلەوەری جوجکهەڵهێنەری سەرکۆی بەسەر کردەوە.

دەروازەى بازاڕەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بە ڕووى بەرهەمى ناوخۆیی هەرێم کرایەوە

وەزیری کشتوکاڵی عێراقى فیدراڵ و شاندێکی یاوەری لە هەولێرن بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و پەرەپێدانی پەیوندییەکان، هەر لەم چوارچێوەیەشدا بوو کە بڕیار لەسەر کردنەوەى دەروازەى بازاڕەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق درا و سەردانى پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیارانیش لە هەولێر کرا.

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و هه‌رێم باسى كێشه‌ كشتوكاڵییه‌كانی نێوانیان کرد

پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان و بابەتی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران و کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق باس و گتوگۆى نێوان هەردوو وەزیر بوون.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تاقیگە و پشکنینی دەروازە نێودەوڵەتییەکان یه‌ك دەخات‌

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەڕێگەی لێژنەیەکی باڵاى وەزارەتەکەیەوە بڕیارى لەسەر چاودێری و بەدواداچوون بۆ کاروباری سنوورەکان و پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی کارکردیان دا.

وەزارەتی کشتوکاڵ خوازیارى پەرەپێدان و باشترکردنى بەرهەمى سەوزە و ئاژەڵى ناوخۆییە

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە هاوبەشی هەر یەک لە کۆمپانیای جەمرەی تورکی و وەبەرهێنەرێکی کوردستانی، دوو سیمیناری گرنگی بۆ هەردوو بەرهەمى سەوزە و سامانى ئاژەڵ پێشکەش کرد بە مەبەستى زیادکردن و باشترکردنى بەرهەمى ناوخۆیی.

سه‌رۆكی حكومه‌ت: پڕۆژەی بەبازاڕکردنى گەنم بیرمان دەخاتەوە‌ به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت یه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە پارێزگاى سلێمانى گوتى "پڕۆژە‌کە دڵنه‌وایی ده‌داته‌ هه‌موو جووتیارانی كوردستان به‌ گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت".

له‌ گه‌رمیان گرنگی به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌درێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران سەردانی دوو جوتیاری نموونەییان کرد کە بەرهەمی خۆماڵییان لەسەر زەوییەکانگان چاندووە.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: کێشەى گەنمی جوتیارانی پارێزگاى دهۆک چارەسەر دەکەین

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە پارێزگاى دهۆک چاسەرەى کێشەى وەرگرتن و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی دهۆکى کرد بەوەى کە بڕیاری دا لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ڕاسپێردارو، گەنمی جوتیاران بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن و له نزيكترين كاتيشدا كۆمپانياى مۆڵەتپێدراو پڕۆژەی به بازاڕكردنى گەنمی جوتياران بخاته بوارى جێبەجێكردن و بەردی بناغەی پڕۆژەکە لەم پارێزگایە دابنرێت.

وه‌زارەتى كشتوكاڵى هەرێم بەشدارى پێشانگای نێودەوڵەتی ئیسفەهان ده‌كات

ێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی شاندێکی باڵای وەزارەت پێشوازیی لە نه‌سرووڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد