Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەیهەوێت لە ڕێگەى سێ پرۆژە‌ یاسا‌وە هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان بڕەخسێنێت

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەگەڵ حکومەتى هۆڵەندا لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى دەیان پڕۆژە و کارى کشتوکاڵى کە کاریگەرییان لەسەر ژێرخانى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا سێ پڕۆژە یاساى ئاراستەى پەرلەمان کردوون کە هەلێکى گەورەى کار دەڕەخسێنن بۆ دەرچووانى بەشى کشتوکاڵ.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به‌ نووسراوێکی فەرمى ژمارە ٢٦١٦ى ڕێکەوتى ٢٥/٤/٢٠٢١ى زایینى، سه‌رجه‌م سەربڕخانەکانی پەلەوەری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژەى ٩ بەنداوى ڕاگەیاند کە تواناى بەرهەمهێنانى ١٠٠٠ مێگاوات کارەبایان هەیە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پرۆژە‌ی په‌ره‌پێدان و دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیجی و دوو پڕۆژەی ئاودێری ڕاده‌گەیەنێت

هەولێر نیوەی پێویستیی ئاردی هەرێم دابین دەکات

لە سەرتاى دەستبەکاربوونى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلان دانرا بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی هەرێمى کوردستان لە بەکارهێنەرەوە بکرێتە بەرهەمهێنەر، هەر لەم ڕاستایەشدا بوو "پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران" پلانى بۆ دانرا و چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و کۆنسوڵی ئیمارات باسى بەبازاڕکردنى بەرهەمى ناوخۆیی جوتیارانى هەرێمیان کرد

سێشه‌ممه‌ ٤/٥/٢٠٢١، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیی لە ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئەلزاهیری کۆنسوڵی میرنشینی یەکگرتووی ئیمارات کرد.

لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنرێت بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان و پیشەسازی کشتوکاڵی وڵاتی هۆڵەندا بۆ هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ٢٠٢١/٤/٢١ بێگەرد تاڵەبانی،وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشوازیی كرد لە جانی ڤۆس بەڕێوەبەری هاوبەشی ستراتیژی لە رێکخراوی کابی هۆڵەندی.

بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، به‌ مەبەستی پشتیوانی و هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان کۆبۆوه‌

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٣ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی  سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی نموونەیی كۆبۆوه‌.

ئەنجوومەنی راوێژکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بابەتی ئەگەری وشکەساڵیی تاوتوێ كرد

رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی بریکار و ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری و به‌ میوانداریی چەند کەسێکی شارەزایی ئەکادیمی لەبواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، به‌ مەبەستی دیراسە و تاوتوێکردنی ئەگەری وشکەساڵی و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا.

لەمەودوا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ، ڕاستەوخۆ بەرهەمی گەنمەشامیی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرده‌گرێت

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، به‌ مەبەستی بە بازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامیی جوتیاران، لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی وشکكردنەوەی گەنمەشامی كۆبۆوه‌.

یەکێک لە گەنجیەنە گەورەکانی ساردکردنەوەی پەتاتەی پیشەسازی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و هه‌لی كار بۆ ١٢٠٠ كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/١١ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە یاوەری ستافێکی باڵای وەزارەت و بە ئامادەبوونی کونسوڵگەری هۆڵەندا، بەشدارییکرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی یەکێک لە گەورەترین گەنجینەکانی ساردکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی کە لەلایەن کۆمپانیای هەولێر - بەیروت بە شێوازێکی زۆر سەردەمی ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانیی لەبواری هەڵگرتنی پەتاتەی پیشەسازیی بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی جوتیاران.