Skip to the content

هەواڵەکان

له‌ ساڵی ئایینده‌دا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی جوتیاران ده‌كات بۆ چاندنی په‌تاته‌ی پیشه‌سازی

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس ) واژۆ كرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسه‌ی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی ده‌كات

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین به‌ڕێوه‌چوو.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکییەکان کرد.

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باخداری ودارستان و پاوان، لەگەڵ ستافی باڵای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کۆبۆوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک میدیاکاری کشتوکاڵیی ڕێکدەخات

مەڕاسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن له ژمارەیەك نووسەرو میدیاكار كه له رابردوودا خزمەتێكی میدیایی بەرچاو و سەرکەوتوویان هەبووە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جوتیاران دابین دەکات

ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٣١ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و ب.گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵیی و بەڕێوەبەری بنەتۆی هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت ، دەربارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی %2 ی بنەتۆی جوتیاران کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.

شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، پرۆژە كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای دهۆک بەسەردەکەنەوە

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٣/٣١ دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان وكێشه‌و گرفته‌كانی هه‌نارده‌و به‌بازاڕكردنی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ به‌یاوه‌ریی تیمێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شاری دهۆكیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئومێد دەکەم ئەم جەژن و یادەوەرییە ببێته هەوێنی ئاشتی و تەبایی و چەسپاندنی ماف و گوزەرانی خەڵکی ئازیزی کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز بڵاو کردەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، لە یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەشداری کۆبونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستانی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداری کرد لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەت کرابوو بە ٣٣یەمین ساڵ یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و ئەوکار و پرۆژانەی ئەنجامدراون لە سنوری پارێزگاکە.

لە هەرخانوێکی پلاستیکی نۆرماڵ، دوو تا سێ تەن بەروبومی شلک بەرهەمدەهێنرێ لە وڵاتی ئوردن

لە چوارەمین رۆژی خۆیان لە وڵاتی ئوردن، کە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی هۆڵەندا، بەسەرپەرشتی کۆمانیای ئیکۆ کونسوڵت سەردانی وڵاتی ئوردنیان کردووە بۆ مەبەستی سەردانیکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/14 شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەک دکتۆری کۆڵێژی کشتوکاڵی و جوتیار و وەبەرهێنی کوردستانی، سەردانی سێ پرۆژەی کشتوکاڵیان کرد لە چەند ناوچەیەکی جیا جیا لە وڵاتی ئوردن.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە نوێنەری پزیشکانی ڤێتەرنەری دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و بەڕێوەبەری خۆیەتی پێشوازی کرد لە نوێنەرایەتی پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و بەدواداچوون لە هەنگاو و رێککارەکانی پرۆسەی بەهەمیشەی کردنیان.