Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوو بڕیاری گرنگ بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوەخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7/3/2021 بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکان دەردەکات لە مەوسومی 15/3/2021 تا 14/6/2021.

بێگەرد تاڵەبانی لە 8 ی مارسدا خاتونێکی گەنجی خاوەن داهێنانی زانستی خەڵات دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و خانەوادەی ناوبراو لە دیوانی وەزارەت لە پێشوازیەکدا خەڵاتی ڕێزلێنان و هاندانی بەخشی بە خوێندکار (سۆما نیهاد) براوەی یەکەمی پێشبڕکێی خەڵاتی داهێنانی زانستی روانگە.

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەر و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە.

بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لە سەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی چووە بواری جێبەجێکردن

بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لەسەر بەرهەمی مریشکی سەربڕخانەی المیاس چووە بواری ناساندن و جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک.

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە و چەندین بڕیاری گرنگیان دا

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبۆوە

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23

ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبونەوە

ئەمڕۆ 2021/2/23 بێگەرد تاڵەبانی و ستافی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیان کرد لە د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی کوردستان و راوێژکاری لێژنەی کشتوکاڵی.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری سەرچاوکانی ئاوی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/21 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەیاوەری شاندێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری.

لەچەند ڕۆژی داهاتوو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمارکراوە دابەش دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری کابینەی سێیەمی حکومەت دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە د.محمد بازیانی کەسایەتی ناسراو، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە کابینەی سێ یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.