Skip to the content

هەواڵەکان

بەمەبەستی یەکگرتنەوەیان هەردوو سەندیکای پزیشکانی ڤێتەرنەری هەولێر و سلێمانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی حسێن حەمە کریم بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بەوەکالەت و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی وەزارەت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ سەندیکاکانی پزیشکانی ڤێتەرنەری لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوەچوو.

کۆمپانیای ئاڵتونسا کارگەیەکی ئاوی تەماتەی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات و کارگەکە بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بەکاردەهێنێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/9 لەدیوانی وەزارەت کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو راهێنانی کشتوکاڵی و ژمارەیک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆمپانیای ئاڵتونسا.

کۆبونەوەیەک بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی باخداری و دارستان و پاوان لە پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچو

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 لە دیوانی وەزارەت، بەسەرپەرشتی حسێن حەمەکەریم بەڕێوەبەری گشتی بەخداری و دارستان وپاوان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان بەڕێوەچوو.

خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژمارەیەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و راهێنانی کشتوکاڵی، خولێکی ڕاهێنانی چاندنی پەتاتە بۆ ژماریەک جوتیاری نمونەیی و فەرمانبەران لەلایەن کۆمپانیای نهار الاوراد کردەوە.

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە سەر بانگهێشتێکی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا سەردانی چەندین پرۆژەی گرنگی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی دەکات

دوابەدوای داوەتنامەی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بریکار و شاندێکی وەزارەت و بەیاوەری ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانی و مولحەقی بازرگانی تورکی سەردانێکی یەک هەفتەیی تورکیایان کرد.

لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی تورکیا دەکەن

ئەمرۆ پێنج شەممە 28/1/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا،بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه رچاوەکانی ئاو، شاندێکی باڵای وەزارەت و ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانیسەردانی ووڵاتی تورکیا دەکەن.

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لە سۆشیال میدیایی کشتوکاڵی کاردەکەن

بۆ مەبەستی هەماهەنگی و ئاگادار بوون لە سەرچاوەکانی زانیاری و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان راگەیاندنی وەزارەت و هەموو ئەو پەیچ و ئەکاونت و سایت و بەرنامە و لینکانەی کە لە بواری میدیایی کشتوکاڵی کاردەکەن، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەت خوازیاری پشتیوانی و بەهێزکردنی ئاراستەی میدیایی کشتوکاڵیە.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمان، سەفین ئاغا گەردی و عوسمان سێدەری، لە لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و ڕاوێژکاری لێژنە جەنگی ئیبراهیم ونوێنەرانی جوتیارانی دەڤەری بەڕانەتی.

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لەجوتیارێکی نمونەیی دەکات

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/1/2021 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە فەرەیدون نامدار جوتیاری نمونەی لە شاری هەڵەبجە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین دەکات

ئەمڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە نی روچی کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین و وەفدێکی یاوەری کرد.