Skip to the content

کار و چالاکییەکان

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی دەکات لە نەسرواللە رەشنودی سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سەرکۆنسولی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەسرواللە رەشنودی و شاندێکی یاوەری.

ئاژانسی کۆیکا پاڵپشتی لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لەهەرێمی کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە سانگ هوون چۆ ،سەرۆکی ئاژانسی رێکخراوی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان.

بە دیاریکردنى بڕ و نرخى گەنمى جوتیاران، سوود و ستراتیژیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەرکەوتن

بازاڕى فرۆشتنى گەنمى جوتیاران جووڵەیەکى بێ وێنە و چاوەڕواننەرکاوى تێ کەوتووە، ئەمەش دواى ئەوە ديت کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا دەستى بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژە کرد کە پەیوەستن بە دابینکردنى ئاسایشى خۆراکى نێوخۆیی.

عێراق ٣٧٥ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەردەگرێت

دوای هەوڵە بەردەوامەکانی لێژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لە سەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان کردبوو، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بڕیارى دا بڕێکى زۆرى گەنمى جوتیارانى کوردستان وەربگرێت.

بێگەرد تاڵەبانی بەشداری کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی (19) هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەسفەهان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەری بریکارو شاندێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێگرانی وەزیری کشتوکاڵی ئێران بەشداریی کرد لە مەڕاسیمی کردنەوەی نۆزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی شاری ئەسفەهان.

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئەسفەهان كۆبۆوه‌

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی تیمێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی و ئەندامانی ژووری بازرگانی ئەسفەهان کۆبوویەوە.

راوێژکاری سەرکۆماری ئێران بۆ پەرەپێدانی بازرگانی پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی کرد

لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە وڵاتی ئێران، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، له شاری تاران پيشوازییان لێ کرا.

لە تاران کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو

لە میانی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ،لەگەڵ مورتەزا رەزایی جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ بەرهەمی ئاژەڵی وتیمێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران کۆبوونەوەیه‌كی ئه‌نجام دا.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی دیاری كرد

لە نووسراوێکى فەرمى کە بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو واژووى کردووە، بەهاى گەنمى جوتیاران لە لایەن سایلۆکانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە لايەن عێراق دیارى کرا.

پێداچوونه‌وه‌ به‌ چۆنیه‌تی كارو پشكنینی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت

لە پێناو پارێزگاریکردن لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە ئاسایشی خۆراک ، میکانیزمێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن لە مەرزەکان دادەنرێت.