ڕاوێژكار (شەیما جەمال كوێخا) وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لیژنەی ئامادەكارى( ٣٦) هەمین كۆنفرانسى لوتكەى وەزارى فاو بۆ شرق الادنى و باكوورى ئەفريقا بەشداربوو
کار و چالاکییەکان
بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ بریکاری وەزیری پەرەپێدانی لادێکان و خۆراکی یۆنان کۆبۆوە
بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەریی دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەت، لەگەڵ بریکاری وەزیری پەرەپێدانی لادێکان و خۆراکی یۆنان جیۆرج ستایلیۆن و تیمێکی یاوەری کۆبۆوە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ کاروباری دارایی و ئابووری و دبلۆماسی کۆبۆوە
پڕۆژەکانی بونیادنانی سەرچاوەکانی ئاو و ئاودێری و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی یۆنان لە بواری بەکارهێنانی وزە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و گەشتیاری و ژینگەیی گفتوگۆی لهبارهیهوه كرا
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ کۆستاس سکێرکاس وەزیری ژینگەی وزە و گۆڕانکاری کەش و هەوای وڵاتی یۆنان کۆبۆوە
بێگەرد تاڵەبانی بە یاوەریی دابان شەدەڵە ،جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ستافێکی وەزارەت لەگەڵ کۆستاس سکێرکاس وەزیری ژینگەی وزە و گۆڕانکاری کەش و هەواو ستافێکی وەزارەتیان کۆبۆوە.
کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەکانی ( دارایی و بازرگانی و پلاندان ) و نوێنەری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی کهریم سلێمان بریکار و ستافێکی وەزارەت کۆبۆوە.
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری کونسوڵی هۆڵەندی و گرووپی ڕاوێژکاری کۆبۆوە
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی گرووپی ڕاوێژکاری هاوبەشی وەزارەت لەگەڵ جێگری کونسوڵی هۆڵەندی مایکا و ستافێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندی و ڕاوێژکارانی هۆڵەندی کۆبۆوە
ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵیی، بۆ جوتیاران دابین دهكرێت
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگیی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەک
هەوڵەکانی بە بازاڕکردنی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی جوتیارانی کوردستان بەردەوامە
بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور دەکات
"هەمیشە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ کراوەیە بۆ کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن"
له ساڵی 2021، بڕی بیست و شهش هەزار تۆن گۆشتی تەندروست ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوه