Skip to the content

هەواڵەکان

لەم کابینەیەى حکومەت ڕێگای کەلار ـ سلێمانی تەواو دەکرێت

پڕۆژەی ڕێگای کەلار ـ سلێمانی کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، لەم دوو ساڵەدا ، بڕی٥٥ ملیار و ٤١٩ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار دیناری بۆ خەرج کراوە و تا ئێستا بە ڕێژەی ٥٣%ى پڕۆژەکە کۆتایی پێ هاتووە.

بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەندەرپاسی سێمێل دانرا

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٨ لە رێورەسمێک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێل-ی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک دانا.

بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان چەند شوێنێک قیرتاودەکرێ

لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، ھەڵمەتی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی چەند شوێنێک لەسەر رێگا سەرەکییەکانی خەلیفان-بالیسان، بەحرکە-جەژنیکان بەردەوامە.

پەیامێک بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال

ئەنفال کە بە ھەشت قۆناغ ئەنجامدرا پرۆسەیەکی رژێمی دیکتاتۆری لەناوچوی بەعس بوو، ئامانج لێی قڕکردن و سڕینەوەو لەناوبردنی ناسنامەی نەتەوایەتی کورد بوو، لەئەنجامدا ھەزاران ھاوڵاتی بێتاوان لە منداڵ و ژن و پیاو و گەنج و پیر کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران، ئەمەجگە لە خاپورکردنی ھەزاران گوند و شارو ناوچەو تەختکردنیان لەگەڵ زەوی و ھەڵتەکاندنی بنەماکانی ژیان لە کوردستان.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەنگاو بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی کاروبارەکانی دەنێت

لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، وەزارەت هەنگاو بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی کاروبارەکانی دەنێت و لەسیمینارێکدا ئامادەکارییەکان و دیزاینی پڕۆژەکە خرایەڕوو.