وهك ههنگاوێك بۆ سوود وهرگرتن لهبهرههمهێنانی كارهبا لهوزهی خۆر كۆمپانیایهكی كهرتی تایبهت وێستگهیهكی بهرههمهێنانی كارهبای 200 كیلۆواتی لهوزهی خۆر بۆ كارگهیهكی سهر بهكۆمپانیاكهی دادهمهزرێنێت.
هەواڵەکان

درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 15% ی قەرزی كارەبا
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پێنج محاویلەی قەبارە گەورە چاككرایەوە
لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا
بەتێچوونی 876 ملیۆن دینار 5 محاویلەی قەبارە 63/50/40 MVA و 125 MVA كە بەهۆی بارزۆری لەوەرزی هاوین و زۆری تەمەنی محاویلەكانەوە سوتابوون، نێردرانە وڵاتی توركیا و سەرجەم محاویلەكان چاككرانەوەو لەماوەیەكی كەمدا ئیشیان پێكرایەوە.

بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە كۆبۆوە
ئەمڕۆ 13 ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردوو لەلایەن كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ونوخشە ناسیح قایمقامی قەزاری ناوەند پێشوازییان لێكرا.

وەزیری كارەبا پێشوازیی لەكونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی لەهەرێم كرد
ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم (ینایر) ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لەنەسروڵا رەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمی كوردستان و جەواد كەریمی بەرپرسی بەشی ئابووری و شاندی یاوەری كرد.

وەزیری كارەبا پێشوازی لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد
ئەمڕۆ دوو شەممە رێكەوتی2021/1/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

وەزیری كارەبا پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆكی بەسەركردەوە
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا: پرۆژەی هایدرۆپاروەری دێرەلۆك كە بەرێژەی لە 75% ی تەواو بووە جگە لەوەی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبای كەمە بەیەكێكیش لەپرۆژە گرنگەكانی دۆستی ژینگە دادەنرێت.

لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەت پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لەكەسنەزان جێبەجێ كرا
لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 21ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەری) 2020 لە ناحیەی كەسنەزان لەهەولێر ڕێ وڕەسمی تەواوبوونی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان بەگوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن و 148 هەزار دینار بەڕێوەچوو.

وەزیری كارەبا ژمارەیەك پرۆژە و وێستگەی كارەبای لەهەولێر بەسەركردەوە
بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محەمد ساڵح وەزیری كارەبا ژمارەیەك پرۆژەی كارەبای لە شاری هەولێر بەسەركردەوە.

خەڵاتی رێزلێنانی دژە گەندەڵی و چاكسازی پێشكەشى وەزیری كارەبا كرا
لەپای ئەرك و ماندووبوون و رۆڵی كاریگەری ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا دادوەر فاروق محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوی چەلەنگ بۆ دژە گەندەڵی خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەشی وەزیری كارەبا كرد.